بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان" لە میانەی سەفەرەکەی بۆ گامبیا و بەشداری کردنی لە پازدەهەمین کۆبوونەوەی سەرۆکانی وڵاتانی ئیسلامی، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: پازدەهەمین کۆبوونەوەی سەرۆکی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بە دروشم لە گەشەپێدانی بەردەوامی وڵاتانی ئیسلامی لە شاری بانجول لە ڕۆژی شەممە ١٥ی ئایار بەڕێوەچووە و پرسی غەززەش لە بەرنامەی کاری ئەم کۆبوونەوەیەدا بوو.
ڕاشیگەیاند کە "ئێمە لە کەشێکداین کە ئەگەری وەستانی شەڕ لە غەززە بە بەراورد بە ڕابردوو تا ڕادەیەک زیادی کردووە" و هۆکاری ئەمەش ڕاوێژکارییەکان، هەوڵەکان، گوشارەکانی خەڵکە .
هەلومەرجێکی نوێ ڕوویداوە کە ڕژێمی زایۆنیستی لە گۆڕەپانی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا ڕووبەڕووی بووەتەوە.
Your Comment